بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی سەبارەت بە بەردەوامیی گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا، لە تویتێکدا ڕایگەیاند: تەوەری سەرەکیی گەڕی هەشتەمی دانوستانەکان بۆ شاندی دانوستانکاری ئێرانی دیاری کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەر ڕێکەوتنێکی نوێ دەبێت بگاتە کۆتایی هاتنی سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران.
گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا لە نێوان ئێران و کۆمەڵەی وڵاتانی 1+4 سبەی سێ شەممە 8 ی شوبات دەست پێدەکاتەوە./.