بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند: هێزەکانی سوریای دیمۆکرات توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گرتووخانانەیان نییە کە تیرۆریستانیان تێدا زیندانی کراوە.
ناوبراو وتی: تیرۆریستان دەبێت بۆ وڵاتانی خۆیان بگەڕێنەوە و دادگایی بکرێن، لە بەر ئەوەی کە بە مەترسییەک لە سەر ئاسایشی عێراق دادەنرێن، بەڵام ئەو وڵاتانە لە ترسی ئاسایشی خۆیان وەڵامی ئەم داواکارییە نادەنەوە.
ئەعرەجی وتی: سەرکردەکانی داعش لە گرتووخانەکانی حەسەکە و سەناعە و گرتووخانەکانی دیکەی سوریان و ژمارەی ئەوان دەگاتە 10 هەزار کەس لە سەرکردە و فەرماندە و ئەندامانی تاوانباری داعش بەڵام خێزان و ژمارەیەک لە بەساڵاچووەکانی ئەوان لە کەمپی هۆل ی سوریان و تاوانی ژنە داعشەکانی نیشتەجێی ئەم کەمپەش کەمتر لە هاوسەرە تیرۆریستەکانیان نییە./.