بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وەڵامی سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراقی دایەوە.
بەخیتی لەو پەیامەدا بەرامبەر بە سەدر و لایەنگرانی ڕایگەیاند: وڵاتانی هاوپەیمانی چوارقۆڵی بە سەرکردایەتی ئەمریکا، ئامادەن کە دەسدرێژیی سەر یەمەن ڕابگرن و گەمارۆی ئەم وڵاتە هەڵبوەشێننەوە و ئەوەش بکەن کە ئەنساروڵڵا حوکمی یەمەن بکات.
ناوبراو لە هەمان کاتدا بە سەدری ڕاگەیاند کە ئەمریکا هەموو ئەمانە بە یەک مەرج جێبەجێ دەکات کە ئەنساروڵڵا واز لە ویلایەت بێنێت و ببێتە حیزبێکی سیاسی.
بەخیتی سەبارەت بە هۆکاری ئەم هەنگاوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە ئەمە بەو هۆیەیە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە مەترسی ڕاپەڕینی گەلی یەمەن بە دوور لە تێڕوانینی مەزهەبی و تائیفی و نەتەوەیی و وەک پرسێکی جیهانی ئیسلام تێگەیشتوون، بەڵام ئایا ئێوە ڕازی دەبن ئێمە واز لەمانە بێنین؟/.