بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە میانەی وتارێکی بە بۆنەی سی و هەشتەمین ساڵیادی ڕاپەڕینەکەی 6 ی شوبات و شەهیدبوونی حەسەن قەسیر، وتی: ڕاپەڕینەکەی 6 ی شوبات شکستی پرۆژەی دوژمن و سەرکەوتنی نیشتمانە، لوبنان شوناسێکی عەرەبیی هەیە و 6 ی شوبات بیرەوەرییەکی ئەم ڕۆژە نییە بەڵکوو ئەم ڕۆژە خۆی مێژوو و ئاسۆیەکی بەردەم ئێمەیە بۆ داهاتوو.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: ئێستا پاش 38 ساڵ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە و بە هەمان ئیرادە کە ئەو شانازییە نیشتمانییەی خوڵقاندووە ئامادەی بەرگری لەو دەسکەوتەی 6 ی شوباتی 1984 دەبین و ئامادەین لە چوارچێوەی یاسادا بەرگری لە سەرجەم دەسکەوتەکان بکەین.
نەبی بێری وتی: ئێمە هەروەها ئامادەین لە ئاشتی ناوخۆیی، پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پابەندبوون بە کەلتوری خۆمان و تێڕوانین و چەکی خۆڕاگری لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرگری بکەین تا لوبنان وەک خاڵی سەرکەوتن بمێنێتەوە نەک شکست.
لە 6 ی شوباتی ساڵی 1984 بە ڕاپەڕینی دانیشتووانی شێعەی ناوچەی ڕۆژئاوا و بەشی باشوری بەیروت، بزوتنەوەی ئەمەل و هێزەکانی بزوتنەوەی نیشتمانی ئەم ناوچانەیان ئازاد کردەوە و داگیرکەرانی زایۆنیستیان دەرکرد./.