بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ چانگ ئوی یونگ وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور، ئاڵۆزییەکانی کۆریای باکوری تاوتوێ کرد.
بلینکەن تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی کۆریای باکوری بە پێشێلکردنی بڕیارە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناو برد و وێڕای ئیدانەکردنی، جەختیکردەوە کە واشنتن پێشوازی لە دیپلۆماسی و وتووێژ لە گەڵ ئەو وڵاتە دەکاتەوە.
کۆریای باکور ڕۆژی دووشەممە مووشەکێکی بە ناوی هواسۆنگی 12 تاقیکردەوە کە کاردانەوەی زۆری لە ئاستی ئاسیا و جیهان بە دوای خۆیدا هێنا./.