بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە کوژرانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش پیشاندەری سەرکەوتنی ئیرادەی خێرە لە بەرامبەر شەڕ و ئەو کەسانەی کە هەڕەشە لە سەر ئاشتی جیهانی دادەنێن.
ناوبراو وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی خۆی بۆ ئەو کەسانەی کە لەم کارە ئەمنییەدا پشکدار بوون، وتی کە تیرۆریزم شوێنی نابێتەوە لە بەر ئەوەی کە خێرخوازی بەرزترە و هەمیشەش دەمێنێتەوە./.