جام کوردی:
پێده‌چێت ئاستی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له سوریا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دابه‌زیبێت. له کاتێکدا که ڕووسیا له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوو به شێوازێکی به‌ربڵاو هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی داعش و نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستپێکردبوو، به‌م دوایانه وه‌ک چۆن به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا پێش بینییان کردبوو، ڕووی له که‌مبوونه‌وه کردووه.
له ڕاگه‌ێندراوی 26ی ئۆکتۆبری وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هاتووه: ” له 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕووسیا 59 هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر 94 ئامانجی تیرۆریستی ئه‌نجام داوه که له شاره‌کانی حه‌ماء، دیمه‌شق، ئه‌دلیب، حه‌له‌ب و لازقیه بووه. له ماوه‌ی سێ رۆژی ڕابردوو، هێزی ئاسمانی ڕووسیا 264 هێرشی بۆ سه‌ر 215 ئامانجی تیرۆریستی ئه‌نجام داوه “.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه که به شێوازی مامناوه‌ند 55 هێرشی ئاسمانی له لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی جۆری سوخۆ سو 24، سو 25، سو 30 و سو 34 ئه‌نجام دراوه و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ئاستێکی ئارامتری به‌راورد به ڕابردوو هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ئامار و داتایه به پێی پێش بینییه‌کانی به‌رپرسانی پینتاگۆنه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که به‌و فڕۆکه شه‌ڕکه‌رانه‌ی ڕووسیا تا چه‌نده ده‌کرێت هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام بدرێت. ڕووسیا 32 تا 36 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری له بنکه‌ی ئاسمانی لازقیه هه‌یه که به‌و مانایه ده‌بێت ئه‌وان ده‌توانن له نێوان 41 تا 96 هێرشی ئاسمانی له ڕۆژێکدا ئه‌نجام بده‌ن.
له کاتێکدا که ڕووسیا له سه‌ره‌تادا هه‌مووانی به 88 هێرش تووشی سه‌رسوڕمان کردبوو زۆربه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا پێش بینییان کردبوو که ئه‌م ڕێژه‌یه ناتوانێت به‌رده‌وامی هه‌بێت، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ڕووسیا ئه‌زموونی جێگیرکردنی فڕۆکه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نییه و هه‌روه‌ها له بواری لۆجستیکی ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن بۆ کرده‌وه سه‌ربازییه‌کان ئاستی ئاماده‌ییان ڕابگرێت، له ڕاستیدا زۆربه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا کێشه‌ی لۆجستیکی به گرفتی به‌رده‌م ڕووسیا له هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌و وڵاته له سوریا ده‌زانن.
به‌رپرسێکی پینتاگۆن که ناوه‌که‌ی ڕانه‌گه‌ێندراوه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه که یه‌ک له سه‌ر سێی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا و له سه‌دا په‌نجای که‌ره‌سته و ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌وان له سوریا به بێ که‌ڵک وه‌رگرتن ماونه‌ته‌وه، هه‌ل و مه‌رجی دژوار کاریگه‌ری له سه‌ر هێزه‌کانی سوریا و فڕۆکه‌کانی ئه‌و وڵاته داناوه.
سه‌رچاوه‌کان ڕاگه‌یاندنی هاوشێوه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن، کێشه‌ی لۆجستیکی یه‌که‌مین و گه‌وره‌ترین هۆکاره‌کانی که‌مبوونه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له خاکی سوریان، ئاماژه‌شیان به‌م خاڵه داوه که فڕۆکه‌کانی ڕووسیا له هه‌ل و مه‌رجی دژواریشدا ده‌توانن به باشترین شێواز درێژه به چالاکییه‌کانیان بده‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ چه‌شنی دیزاینه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ده‌ره‌نجامه‌که ئه‌وه‌یه که ڕووسیا ناتوانێت له گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی ئه‌مریکا ڕکابه‌رێتی بکات.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، هۆکاری دیکه ئه‌وه‌یه که ته‌مه‌نی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا له سه‌رۆیه و کێشه‌ی ته‌کنیکی زۆریان هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌مان هۆکاره که هێزی ئاسمانی ئه‌مریکای هان داوه که فڕۆکه کۆنه‌کانی جێگۆڕکێ بکات.
به‌ڵام خاڵێکی دیکه سه‌باره‌ت به مۆدیلی نوێی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه تا ئه‌و کاته‌ی که هێزه‌کانی تایبه‌ت به چاوه‌دێری له فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌کان ئاشنا ده‌بن، به‌کارهێنانی ئه‌و فڕۆکانه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کاندا وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌بێت، ئه‌م ڕووداوه له‌و کاته‌ی که فڕۆکه‌ی جۆری f22 بۆ یه‌که‌م جار ناسێندرا، ڕووی دا و له ئێستاشدا به هاتنی فڕۆکه‌ی f35 سه‌ر له نوێ دووپات بووه‌ته‌وه و ڕووسیاش له‌م کێشه‌یه بێ به‌ری نییه.
هێشتا ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین و بزانین که ئایا ڕووسیا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ده‌بێت تا کێشه لۆجستیکییه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوو بدات و هێزه‌کانی ڕووسیا له گه‌ڵ گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کان ئاشنا ببن، ده‌توانێت ڕیژه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌کانی له سوریا به‌رزتر بکاته‌وه.
نووسه‌ر: دیۆ ماجومدار
سه‌رچاوه:نشنال اینترست
وه‌رگێڕان: جام کوردی