بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەرەبی کە بارەگاکەی لە وڵاتی بەریتانیایە، ڕایگەیاند کە شێخ موتڵەگ بن نەغیمیش دەویش بەندکراوی ئازادیی ڕادەربڕین لە گرتووخانەیەکی سعوودیە بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست داوە.
پێگەی عەرەبی 21 ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە تشرینی دووەمی 2019 پاش ناڕەزایەتییەک لە سعوودیە دەستبەسەر کرا.
پێشتریش و لە 12 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 موسا قەرەنی بانگخوازێکی سعوودی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەو وڵاتەدا گیانی لە دەست دا./.