بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یارییەکی بەهێز کە لە شاری کەلار بەڕێوەچوو، شێروانە ٢-١ لە چەمچەماڵی بردەوە،گۆڵەکەی چەمچەماڵی میوان عیماد ئەحمد لە خولەکی ٢٥ تۆماریکردو گۆڵەکانی شێروانە محمد حمید لە خولەکی ٥٨ و ئەنەس مالک بە لێدانی سزا لە خولەکی ٩٠+١ تۆماری کرد.
لە یارییەکی تری هەمان گەڕ برایەتی بە سێگۆڵی بێوەڵام لە ئاراراتی بردەوەو شەقڵاوەش دووەم یاری بردنەوەی ئەم وەرزەی لەسەر حسابی زاخۆ نووسیەوە کاتێک تیپە زەرد پۆشەکە ٣-٢ براوە بوو.
هەرچی سەیدسادقە ئەم گەڕەش هەندێنی پێشەنگی خولەکەی کردە قوربانی و بە گۆڵێکی بێوەڵام یارییەکەی لێبردەو