بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2022، 5 کەس بە تایبەت دوو بەساڵاچوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون و 156 کەسی دیکەش بە تایبەت 3 منداڵ و 3 پەیامنێر لە لایەن ئەو هێزانەوە بریندار بوون.
هەر لەو مانگەدا 258 فەڵەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەسەر کراون.
لە لایەکی دیکەوە، ڕژێمی زایۆنیستی لە کانوونی دووەمی 2022، 3 هەزار و 557 یەکەی نیشتەجێبوونی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین درووست کردووە و 44 خانووی فەڵەستینییەکانیشی ڕووخاندووە./.









