بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەوەی ئێستا لە عێراقدا دەگوزەرێت گۆڕانکارییە لە هەژموندا، جاران سوورکردنەوە و کوڵاندنەکە لە مەتبەخی ئێراندا بوو، ئێستا تورکیا و ئیمارات و هاوپەیمانەکانی ئەوانە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هیچ حیزبێکی عێراق بە کوردەکانیشەوە لە بەر لاوازی کەلتوری دیمۆکراسی و نەبوونی دەزگایەکی سەربەخۆی چاودێری، قبووڵی شکست و دۆڕان ناکەن و تا چەک و پارە و دەزگای هەواڵگرییان بە دەستەوە بێت ئەو ناسەقامگیرییە هەر بەردەوام دەبێت.
هەڵەدنی هەروەها ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا دیمۆکراسییان بۆ عێراق و هەرێم ناوێت و تەنیا بۆ وڵاتی خۆیانە و لە ڕابردوو و ئێستاشدا مامەڵە و پاڵپشتی لە ستەمکارترین دەسەڵات دەکەن./.