بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە عێراق پێویستی بە گۆڕانکاری لە دەستووردا هەیە.
ناوبراو وتی: دەبێت بوێرانە لە بەرامبەر دیاردەی گەندەڵی خۆڕاگری بکرێت و هەلومەرجی وڵات هەنگاوی کرداریی دەوێت.
بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند کە لە خولی ڕابردوودا لە ئەنجامی بڕیارێکی نیشتمانیی سەربەخۆ گەیشتووەتە پۆستەکەی.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: دەبێت کەموکوڕییەکانی سیستەمی حکومڕانی بناسین و لە پێناو چارەسەرکردنی هەنگاو بنێین.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری بە پارێزەری یەکڕیزی و سەروەری و دەستووری عێراق ناو برد./.