بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بوونی تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەکانی عێراق و سوریا بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە و کێشەی جیدی لە سەر ئاسایشی ئەم دوو وڵاتە. بەم دواییانەش ئەمریکییەکان ژمارەیەک لەو تیرۆریستانەیان لە گرتووخانەی حەسەکە لە پیلانێکی ئاشکرادا بردە دەرەوە و لە پارێزگای دەیرەزۆر جێگیریانی کردووە.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: لە میانەی چاوپێکەوتنەکانی ڕۆژی یەک شەممە کە گەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوی ناتۆ و چاوپێکەوتنەکانی ڕۆژی دووشەممە لە گەڵ باڵیۆزانی دانیمارک، نەرویج و سوید جەختم لەوە کردەوە کە دەبێت ئەندامانی داعش لە وڵاتانی خۆیان دادگایی بکرێن.
ناوبراو وتی: زیاتر لە 10 هەزار تیرۆریستی داعش لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهانەوە لە گرتووخانەکانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات لە حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادان و بە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لە دژی ناوچەکە و جیهان هەژمار دەکرێن./.