بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولەوی سابت هرەوی داوای لە میدیاکان و میدیاکارانی ئەفغانستان کرد کە لە جێی وشەی تاڵیبان، ئیمارەتی ئیسلامی بەکار بێنن.
ناوبراو وتی: میدیاکان دەبێت لە چالاکی دژ بە حکومەت، بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، بڵاوکردنەوەی موزیک و فیلم و درامای دژ بە شەرع و یاساکانی ئیسلام، بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و پەرەپێدانی ناکۆکییە نەتەوەیی و ئائینییەکان خۆیان بە دوور بگرن.
بە پێی هەندێک ڕاپۆرت، لە پاش دەستبەکاربوونی گرووپی تاڵیبان، تا ئێستا چالاکی زیاتر لە 150 میدیای ئەم وڵاتە ڕاگیراوە و بە سەدان پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس و فەرمانبەری میدیاکان بە ناچاری خاکی ئەفغانستانیان بە جێهێشتووە./.