بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بن حەمەد بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان بە سەردانێک لە سوریایە و بڕیارە لە گەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە.
ئاژانسی سپۆتنیک لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوە لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرەکیترین بەرنامەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عۆمان بۆ سوریایە.
ئەمە یەکەم سەردانی بوسەعیدییە وەک وەزیری دەرەوە بۆ سوریا.
فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریاش مانگی ئاداری 2021 سەردانی عۆمانی کرد و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبووە./.