بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کوردانی فەیلی عێراق وتی: لە دەرەوەی عێراق پیلانێک لە دژی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت شێعەکان داڕێژراوە و تێیدا ڕۆڵی بەریتانیا و ئیمارات بەرچاوە.
ناوبراو وتی: سەبارەت بە نیازپاکی لایەنە سیاسییەکانی شێعە دڵنیایی هەیە بەڵام لایەنەکانی کورد و سوننە هەوڵی تێدانی نێوماڵی شێعە دەدەن.
خزعەلی وتی: ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی عێراق پیلانی ئیسرائیلە و ئەم ڕژێمە لە هەولێر و ئەنبار و بەغدا بوون و چالاکیی هەیە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق تی: ئەوەی کە موقتەدا سەدر باس لە درووشمی نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاوا دەکات مەبەستی ئێران و ئەمریکایە و لە ئێستادا ئەم دوو وڵاتە کەمترین دەستێوەردانیان لە عێراقدا هەیە و باشتر وایە کە ئەو درووشمە بە نە بۆ باکور و نە بۆ باشور بگۆڕدرێت تا تورکیا و ئیماراتیش بگرێتەوە./.