بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گوێرەی بانگێشتنامەیەكی یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر، كۆڕێكی شیعری بۆ چوار شاعیر بەناوەكانی “كۆسرەت ئەحمەد، سەروین دەروێش، هاوژین حەسەن و نەورەس” پێنجشەممە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بەڕێوە چوو.
دكتۆر ڕزگار فەقێ شارەزا و ڕەخنەگری ئەدەبی وتی، ژنان ئێستە لە مەیدانی شیعردا بەشیعری ئازاد لە مەیدانن كە چەكێكی دەستیانە بۆ بەرگری لە مافەكانیان.
زیاتر گوتی، شیعری ئازاد ئەو دەرگایەیە كە ژنان دەتوانن خەمەكانیانی تێدا پێناسە بكەن، بۆیە بوونی شاعیری ژن لە شیعری ئازاددا كۆپلەكانی شیعر گەشاوەتر دەكات، بەڵام بەمەرجێک ژنایەتی لە شیعرەکانیاندا زەق ببێتەوە.
بەهۆی ئەو ئازادییەی كاری ژن لە هەرێمی كوردستاندا بەردەستە بووە، ئێستە ژنان لە سەرجەم بوارەكان ئەسپی خۆیان تاو داوە و کەسایەتی گرینگی ناو كۆڕەكانن.