بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: مێژوو، ئەزموون و ناسینی هەڵسووکەوتی ئەمریکا پیشان دەدات کە ناتوانین متمانە بە دەسەڵاتداران و سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە بکەین.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگە، ئەنجامی کرداریی هەڵسووکەوتەکانی ئەمریکایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئێران بە تەواوی دابین بکرێت و ئەنجامەکەشی بە کردەوە ببینرێت./.