بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وەرگرتنی وەڵامی نووسراوی ئەمریکای سەبارەت بە پێشنیار و داواکارییە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی کە واشنتن لەو وەڵامەدا هیچ ئیمتیازێکی نەداوە و داواکارییەکانی ڕووسیای مسۆگەر نەکردووە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا سەرەڕای چەندین هەفتە کۆبوونەوە و وتووێژ لە گەڵ هاوبەشەکانی، هیچ وەڵامێکی ئەرێنیی بۆ نیگەرانییەکانی ڕووسیا نەبووە.
وتیشی کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی، پێشڕەوییەکانی ناتۆ وەک مافێکی خۆیان دەزانن./.