بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی گومرکی چین باس لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەناردەی بەنزینی ئەو وڵاتە بۆ عێراق دەکات.
بە پێی ئەو ئامارانەش، عێراق لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021 بە هاوردەی 41 ملیۆن لیتر بەنزین لە چین، پێنجەم هاوردەکاری گەورەی بەنزین لەو وڵاتە بووە.
ئەمە یەکەم جارە کە عێراق بەم ڕێژەیە بەنزین لە چین هاوردە دەکات.
لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021، پاکستان یەکەم هاوردەکاری بەنزین لە چین بووە و پاش ئەوەش ناوی هەر یەک لە وڵاتانی سەنگافۆرە، ئەندونیزیا، برۆنئی و عێراق هاتووە.
ڕێژەی بەکارهێنانی ڕۆژانەی بەنزین لە عێراق 25 ملیۆن لیترە کە 15 ملیۆن لیتری بەرهەمی ناوخۆییە و ئەوی دیکەشی لە ڕێگەی هاوردەوە دابین دەکرێت./.