بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە حوکمێکدا کۆتایی بەو قسەق باسانە هێنا کە ماوەیەکە لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەم وڵاتە لە سەر دانیشتنی یەکەمی خولی نوێی پەرلەمان دەبیسرێت.
دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵاکەی باسم خەشان ئەندامی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان یاسایی بووە.
لە حوکمەکەی دادگای فیدراڵیی عێراقدا هاتووە کە سەرۆکایەتی خالید دۆڕاجی لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان بە پێچەوانەی دەستووری ئەم وڵاتە نەبووە.
دادگا لەو حوکمەدا هەڵپەساردنی چالاکییەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەڵوەشاندووەتەوە./.