بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەواڵی وەرگرتنەوەی 5 پارچە ئاسەواری مێژوویی ئەم وڵاتەی لە ئەمریکا ڕاگەیاند.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە فەرید یاسین باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە ئەمریکا، 5 پارچە ئاسەواری مێژوویی وەرگرتووەتەوە کە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوو لە عێراق دزرابوون.
ناوبراو وتی کە وەرگرتنەوەی ئەو پارچە ئاسەوارانە پیشاندەری هەوڵی جیدی حکومەتی عێراقە لە پێناو وەرگرتنەوەی ئاسەوارە مێژووییە دزراوەکانی.
سەحاف وتی کە ئەو 5 پارچە ئاسەوارە بە سەدان هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت./.