بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح موسلیم وتی کە شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچەکە، سەرجەم پێداویستییە سەربازی و لۆجستییەکانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا و عێراقەوە پێدەگات و ئاشکرایە کە ئەنکەرە ڕۆڵی لە هێرشەکەی سەر گرتووخانەی گوێران و هەڵهاتنی تیرۆریستانی داعش هەبووە.
ناوبراو وتی: دەبێت هێزە نێودەوڵەتییەکان مەترسییەکانی داعش لە بەرچاو بگرن و ئەگەر تیرۆریستانی دەستبەسەرکراوی ئەو گرووپە هەڵبێن، کە ژمارەیان دەیان هەزار تیرۆریستە، ئەوە گەورەترین کاریگەری لە سەر وڵاتانی ڕۆژئاواش دادەنێت، هەر بۆیە پێویستە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ئەو وڵاتانە بن کە پاڵپشتی داعش دەکەن./.