بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گومرکی چین بۆ یەکەم جار بە فەرمی هەواڵی گەیشتنی بڕێکی زۆر نەوتی ئێرانی سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا ڕاگەیاند.
بە پێی ئامارەکانی گومرکی چین، ئەم وڵاتە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021، 260 هەزار و 312 تەن نەوتی خاوی لە ئێران هاوردە کردووە.
سەرچاوەیەکی ئگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە ئەو بڕە نەوتەش لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2021 گەیشتووەتە کۆگایەکی حکومیی چین لە بەندەری ژان جیانگ.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوتی ئێران بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە کە تاران بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی زیادی کردووە.
ئێران ڕایگەیاندووە کە بە هۆی گەمارۆکانەوە باس لەو وڵاتانە ناکات کە نەوتەکەیی بۆ هەناردە دەکات بەڵام چین یەک لەو وڵاتانەیە کە نەوتەکەی ئێرانی کڕیوە و ئەمەش پیشان دەدات کە گەمارۆکان بێ کاریگەر بووە.
بەرپرسێکی دیکەی ئێران بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە سیاسەتی تاران باشترکردنی بازرگانی بە تایبەت نەوتە لە گەڵ وڵاتانی دەرەوەی بەرەی ڕۆژئاوا./.