بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو پسپۆڕانە ڕایانگەیاندووە کە چای زەنجەفیڵ یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان بۆ ڕۆژانی سەرما و توشبوون بە کۆکە، لە بەر ئەوەی کە هەوکردنەوەکان ئارام دەکاتەوە و چارەسەریان دەکات، باشتریش وایە کە زەنجەفیڵی تازە بەکار بهێندرێت لە جێی وشککراو.
هەروەها ئاماژەیان بەوە داوە کە خواردنی لیمۆ و هەنگوین بۆ چارەسەری سەرمابوون باشە و ڕۆڵی دەبێت. لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکەن و هانی جەستە دەدەن زوو لە نەخۆشییەکان چاک ببێتەوە./.