بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەندامی شاندی یاوەری سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە مۆسکۆ، لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووە.
لاوڕۆڤ لەو کۆبوونەوەدا وتی کە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ مۆسکۆ گرنگییەکی زۆری هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دانوستانەکانی هەر دوو سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا، وتی کە ئامادەکاری بۆ تەواوکردنی نەخشەڕێگای 20 ساڵەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەکرێت.
ئەمە دووەم کۆبوونەوەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لەو کاتەوە کە لە کابینەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێرانی وەرگرتووە./.