بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی کەمپی بەهرە دۆزینەوەی فێستیڤاڵی بەرلین عەلیڕەزا قاسمی دەرهێنەر و سێناریۆ نووسی ئێرانی لە نێوان 3000 خوازیار لە 116 وڵاتی جیهان وەک نوێنەری ئێران لە کەمپی بەهرە دۆزینەوەی بەرلین ناسێنرا.
کەمپی بەهرە دۆزینەوەی بەرلین پلاتفۆرم و جڤاتێکی ساڵانەیە کە لە لایەن فێستیڤاڵی فیلمی بەرلینەوە بەڕێوە دەچێت و هەموو ساڵێک هاوکات لە گەڵ ئەم فێستیڤاڵە بەڕادەی 200 کەس لە چالاکڤانانی بەشە جۆراوجۆرەکانی سینەما لە هەموو جیهان کە پێشتر دەسکەوتیان لە بواری سینەمادا هەبووە، کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی لە وانەکانی فێر کردندا بەشدار ببن و بکەونە وتووێژ لە گەڵ ناودارانی بواری سینەما .
عەلیڕەزا قاسمی دەرچووی کارناسی باڵای سینەما لە زانکۆی هونەرە و خولی یەکساڵەی فیلمسازی لە مەکتەبی فیلمی«بادن -ورتمبرگ»ی ئەڵمانیا تەواو کردوو.
قاسمی تا ئێستا حەوت کورتە فیلمی درووست کردووە و سەرکەوتنی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی زۆری بە دەست هێناوە.
ئەمساڵ بە هۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەمپی بەهرە دۆزینەوەی بەرلین بەشێوازی ئۆنلاین و لە 12 تا 17ی فێبرییەی2022 بەڕێوە دەچێت.