بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووداوەکە ئێوارەی چوارشەممە 19 ی کانوونی دووەمی 2022 لە گەڕەکی کەلاری کۆن بووە و کەسێک بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بوو.
ڕووداوەکەش بە هۆی ئۆتۆمبێل ڕاگرتنەوە بووە و ئەو کەسە بە وتەی خۆی لە لایەن دراوسێکەیەوە دراوەتە بەر فیشەک و چەند فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرچووە و چارەسەری پێویستیش بۆ بریندارەکە لە نەخۆشخانە کراوە./.