بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی گرنگ، دۆستانە و درێژی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆشکی کرملێن، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ کەوتە ڕێگایەکی نوێ، جۆربەجۆر و خێرا.
ناوبراو وتی کە وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا دەست پێدەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە هەر دوو سەرۆک کۆمار لە سەر داڕشتنی نەخشەڕێگای پەیوەندی درێژخایەنی تاران و مۆسکۆ گەیشتنە ڕێکەوتن. جیهان وازی لە تاک جەمسەری هێناوە و لە سەر بنەمای چەند جەمسەری بەڕێوە دەبرێت./.