بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی سەبا، عەلیڕەزا قوربانی هونەرمەندی ئاواز و گۆرانی فارسی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا ڕایگەیاند: یەکەم بەرهەمی «N F T» لە ژێرناوی «روزگار غریب» لە بەرواری 23ی بەفرانباری 1400ی هەتاوی لە پلاتفۆرمی فاندیش ( Foundatin.app) تۆمار دەکرێت.
»ئێن ئێف تی» یان ئەو «token»نانەی بۆ ئاڵووگۆڕی ناشێت وەک واژۆ دیجیتاڵییەکان بە کەڵک دێن کە خاوەندارێتی کەسێک لە سەر بەرهەمەکانی وەک نیگارکێشی ئۆنلاین و مدیۆمە ئۆنلاینەکانیتر دەسەلمێنێت.