بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕیانووستی ڕایگەیاندووە کە نمایشێکی سەربازی لە کەنداوی فارس بە بەشداری هێزی دەریایی ئێران – ڕووسیا و چین بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسەکەی ڕووسیا ئاماژەی بە کات و وردەکاری بەڕێوەچوونی ئەو نمایشە سەربازییە نەداوە.
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران ڕایگەیاندووە کە ئەو نمایشە سەربازییە سەرەتای ساڵی 2022 لە کەنداوی فارس بەڕێوە دەچێت.
نمایشە سەربازییەکەش بۆ گرنگیدانە بە ئاسایشی دەریایی و ڕوبەڕوبونەوەی ئەوانەی بە هەر شێوازێک ئاسایشی دەریایی تێک دەدەن./.