بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی لوبنان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 ەوە بەڕێوە نەچووە، دووشەممەی داهاتوو 24 ی کانوونی دووەم بەڕێوە دەچێت.
کەناڵی ” الجدید ” لە سەر زاری ئەمین سەلام وەزیری دارایی لوبنان ڕایگەیاند کە تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2022 لە ڕیزی بەرنامەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە دەبێت.
حیزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە کۆتایی بە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دێنن. ئەو بڕیارەش ڕێگای بۆ بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەی ئەجیب میقاتی کردەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 تا ئێستا کۆنەبووەتەوە./.