بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ڕەشید مەعموری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە تاران بۆ داڕشتن و واژۆکردنی ڕێکەوتنی هاوکاریی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ بەغدا ئامادەیی هەیە.
وەزیری وزەی ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەخت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکاتەوە.
سەرۆکی لێژنەی هاوبەشی هاوکارییەکانی ئێران – عێراق. وتی: ئامادەین کارەبای 20 ساڵی داهاتووی عێراق بە مەرجی داڕشتنی پلانی پێویست دابین بکەین.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ڕەشنووسی گرێبەستی فرۆشتنی کارەبا بە عێراق لە لایەن کۆمپانیای تەوانیری ئێرانەوە ئامادە بکرێت و بۆ تاوتوێکردنی کۆتایی ڕادەستی لایەنی عێراقی بکرێت./.