بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیاره ئه‌م قۆناغه به شێوه‌ی هاتن و چوون یاریه‌كان ئه‌نجامبدرێت و له 21-1تاكو 25-2 یاریه‌كان ئه‌نجام بدرێن.
رۆژى هه‌ینى له شارى سلێمانى دوو یارى به‌رێوه‌ده‌چێت ، مه‌سافى به‌رامبه‌ر جه‌یش یاریده‌كات و پاشان له كلاسیكۆى باله‌ى كوردستان ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌وه‌ستێته‌وه .
له شارى به‌سره‌ش هه‌مان رۆژ ، گازى جنوب له‌گه‌ڵ حهبانیهو شورته‌ش به‌رامبه‌ر به‌حرى یاریده‌كات .
پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كانى چوون له 25-2 دواتر به‌هۆی یاریه‌كانی خولی پاڵهوانَتى یانه‌كانی عه‌ره‌بی پشوو به یانه‌كان ده‌درێت و پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كانى یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌ست به یارییه‌كان ده‌كرێته‌وه .