بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی نوری مالیکی لە گەڵ ئەندامانی هاوپەیمانییەکە لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە ئێمە جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆمان لە ڕەتکردنەوەی هێرشی سەر بارەگای حیزبەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دووپات دەکەینەوە لە بەر ئەوەی کە ئەو هێرشانە سەقامگیری عێراقیان ناوێت.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی بە یەکگرتوویی دەمێنێتەوە و درێژە بە وتووێژەکانی لە گەڵ حیزبە سیاسییەکانی دیکە دەدات تا وێڕای پتەوکردنی متمانەی نێوان هاوبەشە سیاسییەکان، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی شەراکەتی نیشتمانی کە خواستەکانی گەلی عێراق جێبەجێ بکات، زیاتر بکات./.