بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردووی سەر بارەگانی حیزبە سیاسییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە شاری بەغدا هاتە دەنگ.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا وتی: هێرشەکان بە تاوانبارانە دەزانین و ئیدانەی دەکەین و ئەو هێرشانەش سەقامگیری عێراقیان ناوێت.
مالیکی وتی: ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە ترسنۆکانە بە ئامانجی پیلانگێڕی و ناسەقامگیریی وڵات لەم قۆناغەی ئێستادا دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەی کرد کە یەکڕیزی خۆیان بپارێزن و ڕێگری لە پیلانگێڕیی دوژمنان بکەن.
ناوبراو داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە ڕادەستی یاسا بکەن./.