بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ چین وتی: لەم سەردانەدا ڕێکەوتین کە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ستراتیژیی 25 ساڵەی نێوان هەر دوو وڵات ڕابگەێنین.
ناوبراو وتی: ئێمە هاوکات لە گەڵ وتووێژەکانمان لە چین، ئامادەکاری ئەوەمان کرد کە بتوانین ڕۆژی هەینی وەک دەسپێکی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە ڕابگەێنین.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا وتی کە نوێنەری چین لە گەڵ نوێنەری ڕووسیا ڕۆڵێکی ئەرێنی لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی ئێمە و لە پێناو هەڵگرتنی گەمارۆکان دەگێڕن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: دەمەوێت ئەوە بڵێم کە کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باش لە کەمترین ماوەدا دەکات بەڵام ئەمەش بەندە بە لایەنەکانی ڕۆژئاواوە./.