بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی شین هۆوا ی چین وتی کە پەکین لە سەر بنەمای پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە گەڵ وڵاتان، هاوکاریی سوریا دەکات، بە تایبەت لە جێگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پێچەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە تەنانەت ڕێگری لە هەوڵە مرۆڤدۆستانەکانیش دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا لە ڕێگای میلیشیاکانەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، نەوت، گەنم و لۆکەی سوریا تاڵان دەکات و لە هەر گەشەیەکی ئەو ناوچەش ڕێگری دەکات.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: تێڕوانینی ئەمریکا لە سەر دیمۆکراسی بە ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و زیاترکردنی ناکۆکییەکانە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سەپاندنی هەژموونی خۆیە بە سەر وڵاتانی جیهان و ئەمەیە ئەو بانگەشەی ئەمریکا کە بۆ دیمۆکراسیی دەکات./.