بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گەڵ سەردانەکەی بۆ پەکین ئەو یادداشتەی بڵاوکردەوە و هیوای باشترینەکانی بۆ خەڵکی چین خواستووە و پیرۆزبایی هاتنی ساڵی 2022 و ساڵی نوێی چینیی لەوان کردووە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ساڵیادی پەیوەندییەکانی ئێران و چین، وتی: دوو وڵات پەنجا و یەکەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان بەرز ڕادەگرن و پێ دەنێنە نیوەی دووەمی سەدەیەک لە پەیوەندییەکان و ئەمەش لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکانمانە، بە تایبەت هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی سەد ساڵەی دووەمی حیزبی شیوعی چین، سەردانەکەم مزگێنی ئاسۆیەکی نوێی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانمان لە بوارە جیاجیاکان دەدات./.