بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له لێدوانێكى تایبه‌ت، هاوكار سالار رایگه‌یاند ئاگادار كراوه‌ته‌وه له سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى داهاتوو له وڵاتى سعودیه ئاماده‌بێت بۆ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى سێیه‌م چاپى كه‌نداو كه بڕیاره له رۆژانى 5 بۆ 14ـ به‌رێوه‌بچێت .
هاوكات له‌و ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تیه حه‌سه‌ن جبورى ناوبژیوانى عێراقیش یاوه‌رى ناوبژیوانه كورده‌كه ده‌كات .
هاوكار سالار ، یه‌كێكه له ناوبژیوانه دیاره‌كانى فوتساڵى عێراق و كوردستان و چه‌ندین ساڵه شاره‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌و ده‌یان ئه‌ركى ناوبژیوانى ده‌ره‌كى پێسپێردراوه كه دواهه‌مین ئه‌ركى ساڵى رابردوو یارى كۆتایى پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى له وڵاتى سعودیه به‌رێوه‌برد .