بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆستەم قاسمی هەواڵی ڕێکەوتنی کردنەوەی ناوچەیەکی ئازادی هاوبەشی لە نێوان ئێران و سوریا ڕاگەیاند.
ناوبراو سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ سوریا وتی: لە چاوپێکەوتنم لە گەڵ سەرۆک کۆماری سوریا پرسی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و کۆسپ و لەمپەرەکانی بەردەوام گەشەپێدانی ئەم پەیوەندییانە تاوتوێ کرا.
قاسمی بە ئاماژە بەوەی کە لە کۆبوونەوەکاندا بڕیار گرنگ دراوە، وتی: بڕیارە کە لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان ئێران و سوریا پێک بهێندرێت، ڕێکەوتنی زۆرمان لە گەڵ سوریا هەیە کە بەشێک لەوان جێبەجێ نەکراون، هەر بۆیە بڕیار دراوە کە ئەو لێژنە هاوبەشە تاوتوێی چۆنیەتی جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکەوتنەکان بکات.
وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێبوونی سوریا ڕایگەیاند کە کۆتایی شەڕی سوریا دەسپێکی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دیمەشقە، بە تایبەت ئەوەی کە هەر دوو وڵات لە شەڕی دژ بە تیرۆر لە گەڵ یەکدا بوون./.