بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی یەمەن بە تایبەت لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021 ەوە هۆشدارییدا کە ئەم دۆخە، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی لە پێناو کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی یەمەن بێ ئەنجام دەکات.
بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، نزیکەی 20 ملیۆن لە دانیشتووانی یەمەن کە دوو لە سەر سێی کۆی گشتی دانیشتووانەکەی پێک دێنن، پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە و لە سەدا 80 ئەوان لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بە سەر دەبەن.
لە هەمان کاتدا بەرنامەی گەشەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشدارییدا کە یەمەن گەورەترین و خەراپترین کارەساتی مرۆیی جیهانە و زیاتر لە 337 هەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ تا کۆتایی ساڵی 2021، بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە کوژراون./.