بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەئامادەبوونی سەرۆک و جێگرو ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و نوێنەری یانە بەشداربووەکان تیروپشکی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان کۆمەڵەی سلێمانی راکێشرا کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە کێبڕکێکان دەست پێبکات.
لەخولەکەدا هەشت یانە بەشدارن و دوای گفتوگۆی نوێنەری یانە بەشداربووەکان لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بڕیاردرا کە یاریەکان بەشێوازی خول و بەیەک قۆناغ ئەنجام بدرێت.
یاریەکانی هەفتەی یەکەمی خولەکەش بەمشێوەیەیە.
بابان × چەمچەماڵ
ئاشتی × شێروانە
دەربەندیخان × پ.سلێمانی
چوارقوڕنە × سیروانی نوێ
بڕیارە ڕۆژی ٢٨-١-٢٠٢٢ یاریەکانی خولەکە بەڕێوەبچێت.