بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی فیلمی «ساندێنس» کە بڕیارە ئەمساڵ بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوە بچێت پەردەی لە سەر ڕیزی ناوبژیوانانی ئەم خولە لادا و پەیمان مەعادی ئەکتەری ئێرانی وەک یەکێک لە ناوبژیوانانە ئەژمار کراوە.
«ئەندرۆ هیگ» دەرهێنەری فیلمی «دەریای باکووری» و فیمی «45 ساڵ»، محەمەد حیفزی ئامادەکاری میسری و بەرپرسی فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە و پەیمان مەعادی ئەکتەری فیلمی «جودایی» لە نێو 16 ناوبژیوانی ئەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا دەبینرێن.
پەیمان مەعادی لە گەڵ چێلسی بێرنارد ئامادەکاری فیلمی «بی خیال بی خیال» و ماریا هێلێر دەرهێنەری فیلمی « قەت دەتوانی لێم ببووری» وەک ناوبژیوانی بەشی کێبڕکێی فیلمە دراماکانی ئەمریکا ناسێندران.
فێستیڤاڵی فیلمی «ساندێنس» ئەمساڵ لە ڕۆژانی 20 تا 30 ژانوویە بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.