بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود کەلاری، سەیفوڵڵا سەمەدی و عەباس کەوسەری بەرهەمەکانی بەشی وێنەی چلەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجریان هەڵسەنگاند و 70 بەرهەمیان بۆ بەشدار بوون لە پێشاگای وێنە هەڵبژارد.
110وێنەگر بە ناردنی 521 وێنە بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵەکە، داخوازی بەشداری لەم بەشەدا بوون و بە پێی بڕیاری وەفدی ناوبژیوانان 50 وێنەگر بە 70 بەرهەم لە بەشی وێنەی پێشانگادا بەشدارن.
بە پێی ڕاگەیاندنی مەهدی ئاشنا بەڕێوەبەری بەشی وێنە و پۆستەر، ئەم پێشانگا بە شێوازی ئامادەبوون بەڕێوە دەچێت و لە هەوڵداین ئەم بەرهەمانە لە چەن شارێکیتردا بخرێنە بەر دیدی بینەرانەوە.
بە وتەی بەرپرسی ئەم بەشە بە پێچەوانەی دۆخی نەشیاوی شانۆ، بە هۆی پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا و داخرانی یەک لە دوای یەکی هۆڵەکانی سینەما، ژمارەی ئەو بەرهەمانەی داخوازی بەشدار بوون لەم بەشەدا بوون کەمی نەکردوە و لە لایەن وێنەگرانەوە بە باشی پێشوازی لێکراوە .
ئەو بەرهەمانەی لە پێشانگای وێنەدا نمایش دەکرێن لە چوارچێوی کتێبدا بڵاو دەکرێنەوە و دەخرێتە بەردەس هونەرمەندان و هۆگرانی هونەری وێنەگری.
چلەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر لە 14 تا 26ی ڕێبەندان بەڕێوە دەچێت.