بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆیشتن بە پێ کۆمەڵە سوودێکی لە ڕووی تەندرووستییەوە بۆ جەستە هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ
ڕێگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو
کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتەی مێشک
دابەزینی فشاری خوێن
کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرزیی کۆلیسترۆڵ
کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجەی کۆڵۆن و جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە
بەهێزبوونی ئێسک و کەمکردنەوەی مەترسی پوکانەوەی ئێسک
پاراستنی کێشێکی تەندرووست
زیادبوونی هەلی مانەوە لە کاتی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک
کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی خەمۆکی
ڕێگری لە هەوکردنی جومگە و ئێسک
بەهێزکردنی قاچەکان
زیادبوونی وزە بە هۆی زیادکردنی ورژمی خوێن و ئۆکسجین بۆ جەستە
کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی مێشک
سەرفکردنی کالۆری و کەمکردنەوەی کێش
کەمکردنەوەی سترێس
ڕاگرتنی باڵانسی جەستە
وەرگرتنی ڤیتامین دی لە ڕۆژدا
وەرزشێکی سادە و پارێزەرە./.