بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عۆمان، ئەمڕۆ سێ شەممە 11 ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022، لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی دووەم ساڵیادی گەیشتنی بە دەسەڵات، ڕەزامەندیی خۆیی لە سەر گۆڕانکاری لە کەرتی ئابوری و دارایی وڵاتەکەی پیشاندا و وتی کە دۆخی ئابوری و دارایی عۆمان لە چوارچێوەی ئاسۆی دیاریکراوی 2040 بە ڕاستەڕێگەی خۆیدا دەڕوات.
ناوبراو وتی کە حکومەت گرنگی بە بەشداری گەنجان لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵات دەدات و هیوادارین کە هەر دوو کەرتی حکومی و تایبەت بتوانن ژمارەیەکی زیاتر لە گەنجان لە بازاڕی کاردا دامەرزێنن.
سوڵتانی عۆمان جەختیکردەوە کە هەموو هەوڵێکی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی وڵات بەکار دێنێت.
سوڵتان هەیسەم بن تاریق لە 11 ی کانوونی دووەمی 2020 پاش کۆچی دوایی سوڵتانی قابوس گەیشتە لوتکەی دەسەڵاتی عۆمان./.