بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نایف شمەری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی تەقەدوم، وتی: محەممەد حەلبوسی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەوڵێکی بۆ نێوەندگێڕی لە نێوان لایەنە شێعەکان بە ئامانجی نزیککردنەوەی تێڕوانینەکانی ئەوان و کۆتایی هێنان بەم قەیرانە سیاسییە دەستپێکردووە.
ناوبراو وتی: بەم ئامانجەوە حەلبوسی چەند کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ سەرکردەکانی هەر دوو لا دەبێت، بە شێوازێک کە وتووێژەکان کاریگەریی لە سەر پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق هەبێت.
محەممەد حەلبوسی لە دانیشتنی یەکەمی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بە 200 دەنگ وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا. هەر یەک لە حاکم زامڵی و شاخەوان عەبدوڵڵاش وەک جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران./.