بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لە شاری دەوحە بەڕێوەچوو.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند کە بەستێن و دەفرایەتی پێویست بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا هەیە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی سیاسەتی سەرەکیی دەرەوەی خۆی، ئامادەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا میری قەتەر جەختی لە سەر گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە و ئامادەیی دەوحەی بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە سەرجەم بوارەکاندا ڕاگەیاند./.