No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پله نێو هۆڵی تایبه‌ت به نیشان شكێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران، تیمی نیشان شكاندنى تفه‌نگ و ده‌مانچه‌ی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كان درێژه پێده‌ده‌ن.
له لێدوانێكى تایبه‌ت، شۆڕش محه‌مه‌د راهێنه‌رى تیپه‌كه ئاماژه‌ی پێدا یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ته‌واوی هاوكاری تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هۆڵی یانه‌كه‌شیان كه تایبه‌ته به مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كان زۆر گونجاوه بۆ ئه‌نجام دانی مه‌شقه‌كان و ئه‌و كه‌شه‌ی بۆ ڕه‌خساوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له هۆڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن تاوه‌كو له پاڵه‌وانێتییه‌كان سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ربكه‌ن .
شۆڕش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ڕابردوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق نازناویان به‌ده‌ست هێناوه و چه‌ند كیژه یاریزانێكیان گه‌یشتونه‌ته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، ئه‌وان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ست خستنی ئه‌نجامی به‌رچاوتر و به‌هێزتر تا ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بكه‌ن .
راهێنه‌ره‌كه ئه‌وه‌شى خسته روو ، له ئێستادا كاتى پاڵه‌وانێتییه‌كانى كوردستان و عێراق نادیاره به‌لام تیپه‌كه به‌رده‌وام له مه‌شقدایه تاوه‌كو هه‌ر كاتێك پاڵه‌وانێتییه‌ك هه‌بوو ئه‌وان به ئاست و ئه‌نجام ناوی یانه‌كه‌یان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و به‌رگرى له نازناوه‌كان بكه‌ن .
No Result
View All Result